چوارێنه‌کانی خه‌یام - ماموستا هه‌ژار
تیرێژ که به ڕۆژ و پێل به ده‌ریا دریا
له‌و ڕۆژه‌وه گوڵ پێکه‌نی، بولبول گریا
خوا نووسی له چاره‌ی ڕه‌شی ئێمه‌ش به‌شمان
ژینێکی هه‌ژاری پڕ له خۆزیا و بریا
له‌و ڕۆژه‌وه گوڵ پێکه‌نی، بولبول گریا
خوا نووسی له چاره‌ی ڕه‌شی ئێمه‌ش به‌شمان
ژینێکی هه‌ژاری پڕ له خۆزیا و بریا
گریا گولێ بۆ گوڵاو سه‌ر ئاگر نریا
ئه‌م بۆن و به‌رامه‌یه‌م نه‌بووبا بریا
نرخی هونه‌ر و جوانی یه ده‌یبا گه‌ردوون
کێ پێکه‌نی جارێکی، هه‌زار جار گریا
بێهووده‌یه بیر و خه‌م، دڵت خۆش که برا
پرسیار نه‌کرا، بهشت درا هه‌رچی درا
تۆ هێشته نه‌هاتوویه جیهان ڕۆژی به‌رێ
ئه‌و ڕۆژه ده‌بوو بچیته ده‌ر، دیاری کرا
به‌س هه‌ڵ بخولێ به ده‌وری پیس و پاکا
تا که‌نگێ به شوین هه‌موو خراپ و چاکا
گه‌ر زه‌مزه‌می، یان دای بنێ ئاوی ژیانی
ناچاری ده‌بێ ڕۆچی به سینه‌ی خاکا
مردن چییه؟ که‌س تێ نه‌گه‌یی تا وێستا
ته‌وڕات و زه‌بوور، تا ده‌گه‌یه ئاوێستا
زۆر که‌س له ژیان دواوه زانایانه
بۆ باسی مه‌رگ گێل و نه‌زان ڕاوێستا
چوارخشته‌کییه‌کانی حه‌کیم عومه‌ری خه‌ییام
+ نوشته شده در پنجشنبه پنجم شهریور 1388ساعت 15:11  توسط حه‌مید
|